٢٨ تەمووز ٢٠١٦ - ١٣:٥٣
درێژەی خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین بۆ داکۆکی کردن لە شێخ عیسا قاسم

خەڵکی بەحرەین لە درێژەی ئیدانەکردنی دادگایی کرانی شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی باڵای شیعەی بەحرەین لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی (اللولو)ی بەحرەین، خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین لەوان سەهلە، بوسەبیع، عالی ، سار و شەهرکان  شەوی ڕابردوو دوای خوێندنی نوێژی مەغریب  دادگایی کرانەکەی (شێخ عیسا قاسم) یان، ئیدانە کرد .

بەحرەینییەکان لەم خۆپیشاندانەدا بە بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک ڕاگیرانی دادگایی کرانی شێخ عیسا قاسم و ئازاد کرانی زیندانییە سیاسییەکانیان لە بەندیخانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە داوا کرد .

دادگەی بەحرەین دوێنێ یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کرانی شێخ عیسا قاسم مامۆستای شیعەی هەڵکەوتەی بەحرەینی  لە پێواری خڵی دا بەڕێوە برد بەڵام پێوشوێن گرتنی تۆمەتەکان بەدژی ناوبراوی خستە چواردەی ئاگێست.

ئەحمەد دوسری  دادئەستێنی بەحرەین ئیدیعای کردووە کە شێخ قاسم   تۆمەتبار بە کۆکردنەوەی ماڵ و سامان بێ  مۆڵەتە بەڵام عەبدوڵڵا شەملاوی مافناس و پارێزەری دادگەی ، تاوانەکانی ڕەتکردەوەو ئەم مامۆستا هەڵکەوتەیەی بەحرەینی بە پێچەوانەی ماددەی 22ی  یاسای بنەڕەتی  زانیوە .

دوای وەرگرتنی مافی هاوڵاتی بوونی شێخ عیسا قاسم زۆرتر لە مانگێکە کە شیعەکان لە بەحرەین تووڕەن ، بەڵام ڕاگەیەندرانی دادگایی کرانی ئەم مامۆستایە هەڵکەوتەیەی بەحرەین ، شەپۆلی نوێی  تووڕەیی و نیگەرانی لە نێوان شیعەکان بە دی هێناوە.....

کۆتایی کورتە نامە/310